له ده‌می کۆبونه‌وه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا، سه‌رۆکی ڕوسیا ڤلامر پوتن ڕۆژی دووشه‌ممه په‌یمانی پشتیوانی کردنی بۆ سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د دا و داوای له هه‌مو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرد به هێز به‌شداری شه‌ڕی دژ به توندڕه‌وانی داعش بکه‌ن.
شه‌ڕی سوریا که له مانگی 3 ی ساڵی 2011 به خۆپیشاندان ده‌ستیپێکرد، بوو به‌هۆی کوشتنی 220 هه‌زار که‌س. ڕوسیا که مێژوی په‌یوه‌ندیه‌کی پته‌وه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ سوریا به وڵاتێکی سه‌ره‌کی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه ده‌بیندرا، و له ڕابوردوودا دژی ئه‌و بۆچوونه بوو که ده‌ستله‌کار کێشانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د هاوکار ده‌بێت بۆ کۆتایی هێنان به کێشه‌که.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم ڕۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سه‌رگێ لاڤرۆڤدا کۆبۆوه پاشان به‌ره‌و کریملن به‌ڕێکه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی چاوی به ڤلادمر پوتن بکه‌وێت.
ئاژانسی ده‌نگو باسی ڕوسیا ده‌ڵێت پوتن به شاندی سوریای گوتووه ڕێبازی پشتیوانی کردنی سوریا و ڕێبه‌رایه‌تی سوریا نه‌گۆڕاوه.
ڤلادمر پوتن هه‌روه‌ها داوای له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش کرد پشتیوانی له شه‌ڕی دژ به لایه‌نه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کان بکه‌ن که ئێستا به‌شێکی پایته‌ختی سوریایان کۆنتڕۆڵ کردووه.