ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی چه‌کداره‌کانی داعش له سێ لاوه هێرشیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه به‌ڵام له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه تێکشکێندران.
عه‌بدوڵڵا بۆر فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری خورماتوی هێزی پێشمه‌رگه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند" نزیکه‌ی کاتژمێرێک شه‌ڕ له نێوان پێشمه‌رگه‌و داعش درێژه‌ی کێشاوه به‌ر له‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش بکشێنه‌وه".
ده‌قی ڕاپۆرتی دڵشاد ئه‌نوه‌ر په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا.