کۆریای باشور ده‌ڵێت که‌سێکی تر تووشی نه‌خۆشیی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناسراو به مێرس بووه، به‌مه‌ش ژماره‌ی کۆی گشتی تووشبوان له‌ووڵاته‌دا گه‌یشتوه‌ته 182 که‌س.
له‌ده‌ره‌وه‌ی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه کۆریای باشوور زۆرترین ژماره‌ی تووشبوانی نه‌خۆشی مێرسی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کۆریای باشوور هیچ حاڵه‌تێکی نوێی گیان له‌ده‌ستدانی ڕانه‌گه‌یاندوه، تائێستاش ژماره‌ی ئه‌و‌انه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشیه‌که‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتۆته 31 که‌س.
هه‌فته‌ی ڕابوردوو ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هۆکاری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ی له کۆریای باشوور گه‌ڕانده‌وه بۆ که‌مته‌رخه‌می حکومه‌ت که نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌کی پێویست ڕێگری لێبکات.