له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا شه‌ڕ دژ به ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له ناوچه‌کانی که‌رکوک وه‌ک ده‌گوترێت هێور بوونه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه که مه‌ترسییه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه نه‌مابن.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی 70ی پێشمه‌رگه‌و وه‌زیری پێشووی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت له چه‌ند مانگی ڕابوردوودا توانیومانه هه‌ڕه‌شه‌کان دوور بخه‌ینه‌وه به‌ڵام مه‌ترسی هه‌ر هه‌یه.
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی که به‌ڕاستی پێکهاته‌ی ناو که‌رکوکن هه‌مو وه‌کو یه‌ک مه‌ترسیان له داعش هه‌یه. هاوکات ده‌شڵێت هه‌تا ئێستا هێزه‌کانی عێراق هیچ هاوکاریه‌کی پێشمه‌رگه‌یان نه‌کردووه.
ده‌قی وتووێژه‌که‌ی هێرۆ زه‌نگه‌نه له‌گه‌ڵ شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا.