له کاتێکدا ژماره‌یه‌ک له یاسادانه‌ران دروشمی "مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریکا" یان ده‌گوته‌وه، په‌رله‌مانی ئێران ده‌نگی قه‌ده‌غه‌کردنی ڕێگه‌پێدانی دا بۆ ناو داموده‌زگا له‌شکرییه‌کان، پێداچوونه‌وه به به‌ڵگه‌نامه‌کاندا و وتووێژ کردن له‌گه‌ڵ زاناکان وه‌کو به‌شێک له ڕێککه‌وتنی داهاتووی ناو‌کی له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهان له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکییه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی.
ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رنوسه بکرێت به یاسا ڕه‌نگه وتووێژه‌کانی نێوان ئێران و شه‌ش زلهێزی جیهانی که بریتین له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ڕوسیا، چین و ئه‌ڵمانیا ئاڵۆز بکات. له کاتێکدا نزیک ده‌بنه‌وه له 30 مانگی 6 ئه‌و دوا مه‌وڵه‌ته‌ی که خۆیان بۆ خۆیانیان دیاری کردووه.
ئه‌م وتووێژانه‌ی که ئێستا له ڤیانا به‌ڕێوه ده‌چێت به مه‌به‌ستی سنوردار کردنی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێرانه له‌به‌رامبه‌ردا سزا ئابوریه‌کان له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵگیرێت.
له کۆی 213 یاسا دانه‌ردا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 199 یان ده‌نگیان بۆ ئه‌و به‌رنوسه دا، له کاتێکدا داواش ده‌کات هه‌مو سزاکانی سه‌ر ئێران به ته‌واوه‌تی هه‌ڵگیرێت. پێویسته ئه‌م به‌رنوسه‌ر له‌لایه‌ن شورای نیگه‌هبانه‌وه په‌سه‌ند بکرێت به‌ر له‌وه‌ی بکرێت به یاسا.