ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس نزیکه‌ی 60 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی دیپلۆماتانی باڵیۆزخانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ی له زۆربه‌ی وڵاتان بڵاو کردۆته‌وه.
هه‌ندێک له‌و به‌ڵگه‌نامانه سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ئێرانن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. هه‌ندێکی تریشی سه‌رباره‌ت به قه‌رزێکی میری عره‌بستانی سعودیه که نه‌دراوه.
ئاژانسی ئه‌سۆسیه‌یتت پرێس ئه‌مڕۆ ڕاستی و دروستی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی پشتڕاست کرده‌وه.
له باڵێۆزخانه‌ی سعودیه له تاران دیپلۆماتان باس له چۆنیه‌تی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌کان ده‌که‌ن که فه‌یسبووک و تویته‌ر به‌کار ده‌هێنن. له باڵیۆزخانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه له خه‌رتوم دیپلۆماتان باس له هاوکاری کردنی له‌شکری ئێران بۆ سودان ده‌که‌ن.
ڕاپۆرت و به‌ڵگه‌ی له‌م جۆره دیدێکی بێسونر له ناو دیپلۆماسی عه‌ره‌بستانی سعودیه دروست ده‌کات.