Accessibility links

کۆنگریسی US بریارێک په‌سه‌ند ده‌کات که‌ له‌ ئێران داوا ده‌کات له‌ ئازادکردنی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان


کۆنگریسی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان بریارێکی په‌سه‌ند کرد که‌ له‌ ئێران داوا ده‌کات له‌ ئازادکردنی سێ ئه‌مه‌ریکایی که‌ له‌ گرتووخانه‌دان.

بریاره‌که‌ که‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌ 391 – 0 ده‌نگ په‌سه‌ند کرا و مه‌رجی پابه‌ند بوونی نییه‌ له‌ تاران داوا ده‌کات له‌ ئازادکردنی جه‌یسن رزاییان په‌یامنێری واشنتن پۆست، قه‌شه،‌ سه‌عید ئابدینی و ئه‌میر حیکمه‌تی.

رزاییان له‌ ساڵی رابوردوو ده‌ستگیر کرا وه‌ له‌ دادگایی کردندایه‌ به‌ هۆێ توانه‌کانی سیخوری. ئابدینی له‌ ساڵی 2012 وه‌ ده‌ستگیر کراوه‌ به‌ هۆێ رێبه‌رایه‌تی کردنی نوێژی کریستیانه‌کان وه‌ حیکمه‌تی که‌ مارینێکی خانه‌نیشی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کاندایه‌ له‌ ساڵی 2011 له‌ ده‌می سه‌ردانی نه‌نکی ده‌ستگیر کرا.

XS
SM
MD
LG