دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوان داوا ده‌کات عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر سه‌رۆکی سودان ده‌ستگیربکرێت ئه‌وه‌ی هه‌نوکه له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی یه‌کێتی ئه‌فه‌ریکا له جۆهانسنبرگ به‌شداری کردووه.
دادگاکه ڕایگه‌یاند سه‌رۆکی سودان به‌شیر هه‌تا ئێستا دوو فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رکراوه. به تۆمه‌ته‌کانی ئه‌نجامدانی تاوان و جینۆساید تاوانبارکراوه به‌هۆی ڕه‌وانه کردنی له‌شکره‌که‌ی بۆ پشتیوانی کردنی میلیشیا عه‌ره‌به‌کان له دامرکاندنی ڕاپه‌ڕینی چه‌کدار له شه‌ڕی دارفور له ساڵی 2003 دا.
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتۆکان ده‌ڵێت ئه‌و شه‌ڕه بوو به مایه‌ی کوشتنی زیاتر له 300 هه‌زار که‌س که زۆربه‌یان سیڤیل بوون ، و ئاواره‌بوونی زیاد له دوو ملیۆن که‌سی تر و هه‌ژارکردنی وڵاته‌که.
سدیق کابا سه‌رۆکی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوان له به‌یاننامه‌یه‌کدا گوتی ئه‌فریکای باشوور که هه‌میشه به‌شداریکردووه له به‌هێزکردنی دادگاکه ، ده‌بێت هیچ هه‌وڵێک به‌فیڕۆ نه‌دات بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی به‌شیر جێبه‌جێ ده‌کرێت.