کاربه‌ده‌ستانی کورد و گرۆپێکی بزاڤکاران ده‌ڵێن شه‌ڕڤانه کورده‌کانی سوریا له قه‌راغ شارێکی ستراتیژی ژێر ده‌ستی داعش له‌سه‌ر سنوری تورکیادان، که ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو هێڵی گواستنه‌وه‌ی که‌ره‌سه‌و یارمه‌تی بۆ توندڕه‌وان له‌نزیک پایته‌خته‌وه ده‌بڕێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چەند دەستەیەکی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG چوونە ناو شارۆچکەی گرێسپی که که‌وتۆته نێوان هەردوو کانتۆنی جەزیره و کۆبانی لەرۆژئاوای کوردستان.
ده‌ستگرتن به‌سه‌ر گرێسپی، که 80 کم له بنکه‌ی داعش له شاری ڕه‌قه‌وه دووره، وا ده‌کات که داعش ڕێگه‌ی ڕاسته‌وخۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی که‌ره‌سه و چه‌کدارانی بیانی لێ ببرێت. به‌ره‌وپێشچوونی کوردان،که به‌یارمه‌تی هێرشه‌کانی هاوپه‌یمان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌ناوچه‌که‌دا به‌ده‌ستهاتووه،هه‌روه‌ها ده‌بێته مایه‌ی به‌یه‌کبه‌ستنه‌وه‌ی دوو به‌ره‌ی سه‌ره‌کیان و گوشارکردنی زیاتر به‌سه‌ر ڕه‌قه له‌م ده‌مه‌ی هێزه‌کانی عیراق به‌ڕه‌نگاری داعش بوونه‌ته‌وه له وڵاته‌که‌یاندا.
هاوکات به‌سه‌ده‌ها چه‌کدارانی داعش که هه‌وڵیان دا له‌و شه‌ڕه قوتاریان بێت، به‌ره‌و شوورای ته‌لبه‌ندی شاره‌که هه‌ڵاتن ئه‌وه‌ی شاره‌که له تورکیا جیاده‌کاته‌وه له‌و ده‌مه‌ی سه‌ربازانی توکیا له دیوی خۆیانه‌وه ئه‌و دیمه‌نه‌یان به‌دی ده‌کرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ش کاربه‌ده‌ستی کوردی سوریا ئیدریس نه‌عسان گوتی چه‌کدارانی داعش له سلوك هه‌ڵاتوون ئه‌وه‌ی چه‌ند کیلۆمه‌ترێك له باشووری خورئاوای گرێسپیه و کورده‌کان هه‌نوکه کۆنتڕۆلی شارۆچکه‌که ده‌که‌ن.