Accessibility links

تالیبان هێرشێکی سه‌خت ئه‌نجام ده‌دات


.
.

کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن سه‌دان له‌ یاخیبوانی تالیبان ڕۆژی شه‌ممه‌ هێرشێکی گه‌وره‌یان کرده‌ سه‌ر ناوچه‌یه‌کی دورده‌ستی هه‌رێمی باداخشان له‌ باکوری ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان.

جێگری به‌رپرسی پۆلیسی باداخشان سه‌خی داد حه‌یده‌ری ڕایگه‌یاند نزیکه‌ی 300 چه‌کداری تالیبان هێرشیان کردۆته‌‌ سه‌ر ناوچه‌ی یه‌مقان که‌ ناوچه‌یه‌کی شاخاویه‌ و هیچ شاڕێیه‌ک بۆ ئه‌وێ ناچێت. حه‌یده‌ری هۆشداری دا که‌ ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانه‌وه‌ کۆنتڕۆڵ بکرێت.

لال محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د زایی وته‌بێژی پۆلیسی هه‌رێمه‌که‌ له‌ باداخشان گوتی یاخیبوان له‌ نزیک بنکه‌کانی هه‌ریمه‌که‌ن و هێشتاش شه‌ڕێکی سه‌خت به‌ردوامه‌. هه‌تا ئاماده‌ کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ک له‌سه‌ر زیانه‌ گیانییه‌کان نه‌گه‌ێندراوه‌.

وته‌بێژی تالیبان زه‌بیحوڵڵا موجاهد به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی گرتۆته‌ ئه‌ستۆ.

XS
SM
MD
LG