ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا له لێدوانێکی نوسراودا که له ڕۆژی شه‌ممه بڵاو کراوه‌ته‌وه ڕایگه‌یاند دوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی که له کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری پارتێکی کورده‌کان ڕوویدا کاری تێکده‌رانه‌و وروژێنه‌ر بوو.
داود ئۆغلو ڕایگه‌یاند ده‌ستێکی پیس له پشتی ئه‌م کرداره‌یه، ئه‌م ده‌سته پێویسته ئه‌م ده‌سته پیسه بخرێته ڕوو.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیا له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌نجام ده‌درێت که تیایدا ده‌نگی کورده‌کان زۆر گرنگه بۆ دیاری کردنی ئه‌وه‌ی ئایه پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌توانێت زۆرینه‌ی ڕه‌ها به‌ده‌ست بهێنێت.
پارتی ده‌سه‌ڵاتدار (ئاکه‌په) ده‌یه‌وێت زۆرینه‌یه‌کی ڕه‌ها به‌ده‌ست بهێنێت تا بتوانێت ده‌ستوری تورکیا بگۆڕێت و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک وه‌زیر بۆ سه‌رۆک ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان بگوازێته‌وه له سیسته‌می نوێی سه‌رۆکایه‌تیدا. ئه‌گه‌ر پارتی سه‌ر به کورده‌کان له سه‌دا 10 زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌رانه دتوانێت ڕێگا له‌م هه‌وڵه‌ی ئاکه‌په بگرێت.