تاێلاند هۆشداریه‌کی راگه‌یاندووه بۆ ده‌ستگیرکردنی ئه‌فسه‌رێکی باڵای له‌شکه‌ری به گومانی ده‌ستێکه‌ڵاوی له قاچاغی مرۆڤی له کۆچبه‌ران له ماینه‌مار و به‌نگلادیش.
ژنراڵ مه‌ناس کۆنگپان Manas Kongpan هه‌ره باڵاترین کاربه‌ده‌سته به‌ری سه‌رکوتکردنه‌کانی حکومه‌تی تاێلا‌ندی که‌وتووه بۆ سه‌ر توری قاچاغچی و بازرگانانی مرۆڤ.
به پێی بانکۆک پۆست ژنراڵی ته‌مه‌نی 58 ساڵ به‌وه تاوانبار کراوه له قاچاغی به مرۆڤ، ده‌ستگیرکردنی زیان پێکه‌وتوه‌کانی قاچاغچیانی مرۆڤ وه راگرتنی زیان پێکه‌وتوه‌کانی قاچاغجیان بۆ سه‌رانه.
له‌شکه‌ری فه‌رمانره‌وای تاێلاند له پێشدا ده‌ستێکه‌ڵاوبوونی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی به هه‌ند وه‌رنه‌گرت و له جیاتی چه‌ندین له ئه‌فسه‌رانی پله‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ستگیر کرد.
له ماوه‌ی مانگی رابوردوودا له درێژایی که‌ناره‌کانی مالییزیا، ئیندۆنیسیا، تاێلاند و به‌نگلادیش هه‌زاران له کۆچبه‌ران به مه‌له خۆیان گه‌یاندوه‌ته که‌ناره‌کانی ده‌ریا وه یاخود به که‌شتی رزگار کراوون.