سه‌رۆکی تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان بانگهێشتی رێبه‌ری پارتی ئوپۆزسیۆنی سه‌ره‌کی کردووه بۆ ساغ بونه‌وه له توالێتی کۆشکه 1،150 ژووریه‌که‌ی، پاش ئه‌وه‌ی رامیار زانه‌کان ووتبویان شوێنی دانیشتنی توالیته‌که‌ی به زێر له ئاو دراوه.
ئاژانسی په‌یام و نووچه‌ی ئه‌ناتۆلیا ووتی ئۆفیسی ئه‌ردوگان له رۆژی دووشه‌مه بانگهێشته‌که‌ی ئاراسته کرد پاش بوختانه‌کان له لایه‌ن رێبه‌ری پارتی سیکولار که‌مال کیلیجدارئۆغڵۆ و پارته‌کانی تری ئوپۆزسیون له به کارهێنانی پولی زۆری باجده‌ران له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه له‌سه‌ر شتی رازاوه‌کردنه‌وه.
هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌کانی تورکیا له رۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌نجام ده‌درێت.
رێبه‌ری پارتی ئوپۆزسیون ده‌مه و ده‌ست وه‌ڵامی بانگهێشته‌که‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
ئه‌ردوگان له رۆژی یه‌کشه‌ممه له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌سه‌ر ته‌لڤزیونی ده‌وڵه‌تی TRT ووتی ئه‌و ده‌ست له کار ده‌کێشێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و کلیجدارئۆغڵۆ شوێنی دانیشتنی زێر له کۆشکه $620 میلیون دۆلاریه‌که‌دا بدۆزێته‌وه و هه‌ر وه‌ها له گه‌ڵ کلیجدارئۆغڵۆ دا پێیداگری کرد ده‌ست له کار بکێشێته‌وه ئه‌گه‌ر هات و هیچ نه‌دۆزرایه‌وه.