به‌ر له هاتنی واده‌ی کۆتای له‌مانگی داهاتوودا بۆ گه‌یشتن به‌رێکه‌وتن له‌پرسی ناوه‌کی ئێران‌دا هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌مریکا جان کێری و ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف به‌ئامانجی دانانی چوارچێوه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی سزا ئابووریه‌کانی سه‌ر ئێران و باس له‌سه‌ر ڕێگریه‌کانی گه‌یشتن به‌ڕێکه‌وتن کۆبوونه‌وه. به‌ڵام باس له‌وه ده‌کرێت تا ئێستا زۆر خاڵی گرنگ هه‌یه نه‌گه‌شتوونه‌ته چاره‌سه‌ری، ئایا ئه‌مه گه‌مه‌یه‌کی کاتیی ووڵاتانی ڕۆژئاوایه بۆخاوکردنه‌وه‌ی ئیران له‌و هه‌نگاوانه‌ی نابووی به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناوه‌کی به‌خێرایی؟.
ڕۆژئاوا مه‌رجی پشکنینی بنکه ناوکیه‌کانی داناوه به‌ڵام ڕابه‌ری ئیران خامه‌نه‌ئی به‌ئاشکرا ڕایگه‌یاند ڕێگه نادرێت چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی بگه‌نه بنکه هه‌ستیاره‌کان، ئایا ئه‌مه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه بۆ ڕۆژئاوا چیدی ئێران ناتوانی له‌پابه‌ندبوونی به‌ڕێکه‌وتنه‌کان به‌رده‌وامبیت؟، یاخوود له‌ڕێکه‌وتنی پێشوو که‌لێنێک هه‌یه، کراوه‌یه ئێران ئه‌توانێت به‌کاری بێنێت و ڕێگری له‌چاودێری وورد بگات؟.
ئایا پابه‌ند نه‌بوونی ئیران به‌چاودێریه‌وه به‌سه بۆ لانه‌بردنی سزاکان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دانوستاندن. ئایا پرسی دانوستاندن به‌رده‌وامی ده‌بێت؟، یاخوود ئه‌گاته بنبڕ و کۆتایی دێت؟ ئه‌گه‌ر کۆتایی هات دوای ئه‌وه له‌نیوان ئێران و ڕۆژئاوادا چی رووده‌دات؟.
له‌مباره‌یه‌وه له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا عه‌بدوڵا حیجاب شاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت ئامانجی ئێران گه‌یشتن به‌ڕێکه‌وتن نیه به‌ڵکوو ده‌یه‌وێت ده‌رفه‌تێکی هه‌بێت به‌رنامه‌ی خۆی په‌ره‌وپێش به‌رێت و له‌هه‌مان کاتدا ئابووری خۆی باشتر کات.
عه‌بدوڵا حیجاب ده‌شڵێت ئێران له‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت و پێداگری ده‌کات تائه‌و ئاسته‌ی ده‌گه‌نه بنبه‌ست و فشاری نیونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌وێته‌سه‌ر و هه‌موو ڕێگایه‌کی لێده‌گیرێت، ئه‌وکات ناچارده‌بێت ئه‌و هه‌نگاوه بنێت له‌به‌ردانه‌واندن بکات. له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئێرانیش هه‌وڵدات ڕای گشتی باوه‌ڕی پێبینن دبلۆماسیه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ ووڵاتانی نێونه‌ته‌ویی له‌سه‌رکه‌وتندایه.
ووریا کاڵێ ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا حیجاب کردوه، زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.