ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوریا ڕاپۆرتی داوه له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی شوێنێکی هه‌ڵگرتنی سوته‌مه‌نی له‌ناو بنکه‌یه‌کی ته‌ندروستیدا له شاری قامیشلو.
له‌م ڕووداوه‌دا به‌لانی که‌م 25 که‌س کوژراون و منداڵیش له نێو کوژراوه‌کاندا هه‌ن.
له ڕاپۆرته‌که‌ی ته‌له‌فزیۆنی سوریادا ئاماژه‌ش به‌وه کراوه له‌م ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا 30 که‌سیش بریندارن.
جوان موحه‌مه‌د، کاربه‌ده‌ستێکه له شاری حه‌سه‌که نزیک له قامیشلو ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که له کاتێکدا بووه که بنکه ته‌ندروستیه‌که پڕ بووه له‌و منداڵانه‌ی بۆ کوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان برابوون.
به‌ڕێز موحه‌مه‌د ده‌شڵێت کوژراو و بریندار زۆرن و ده‌شڵێت هێشتا هۆکاری ته‌قینه‌وه‌که نه‌زانراوه.
ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێریکردنی مافه‌کانی مرۆڤ، بنکه له له‌نده‌ن ده‌ڵێت له‌م ڕووداوه‌دا ده‌یان که‌س کوژراو و بریندارن.