کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی له وڵاتی میسر ده‌ڵێن گومانباره ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کان بۆریه‌کی گازی سروشتییان ته‌قاندۆته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لعه‌ریش پایته‌ختی هه‌رێمی سینای باکور.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتداران کۆنترۆڵی لێچوونی گازه سروشتیه‌که‌یان کردووه تا بتوانن ئاگرکه‌ی که‌وتۆته‌وه بکوژێننه‌وه.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی له‌م ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆ ڕانه‌گه‌یاندووه.
هه‌رچۆنێک بێت ڕێکخراوی ئه‌نسار به‌یتولمه‌قدس یان پاڵه‌وانه‌کانی ئۆرشه‌لیم که ڕێکخراوێکی جیهادییه‌و بنکه‌ی له نیمچه دوڕگه‌ی سینایه پێشتر به‌رپرسیاریتی خۆی له ده‌یان هێرشی هاوشێوه ڕاگه‌یاندووه و هه‌روه‌هاش له‌و هێرشانه‌ش که ده‌کرێنه سه‌ر هێزه ئاسایشیه‌کان.
ئه‌نسار به‌یتولمه‌قدس له دره‌نگانێکی ساڵی پاردا په‌یمانی هاوپه‌یمانێتی داوه له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا.
مینا، ئاژانسی ده‌نگ و باسی ده‌وڵه‌تی میسر ده‌ڵێت ئه‌و بۆریه‌ی گومانباران ته‌قاندویانه‌ته‌وه گازی سروشتی ده‌گواسته‌وه بۆ بنکه‌یه‌کی دروستکردنی وزه‌ی ئه‌لکتریکی و هه‌وروه‌هاش بۆ ماڵه‌کان له ئه‌لعه‌ریش.