هێرشی ئاسمانی له‌شکری سوریا به‌لایه‌نی که‌م 70 که‌سی کوشتووه که زۆربه‌یان سیڤل بوون و ژماریه‌کی تریش بریندار بوون. چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌و هێرشانه ڕۆژی شه‌ممه له باکوری پارێزگای حه‌له‌ب ڕوویدا له‌و ناوچانه‌ی که خه‌ڵکی ئاسایی لێ ده‌ژین له ناویاندا بازارێکیش له ناوچه‌یه‌کی که له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کۆنتڕۆڵ کراوه.
زیانه گیانییه‌کان له دوو هێرشی جیا جیادا بووه کاتێک هه‌لی کۆپته‌ره‌کان بۆمبی به‌رمیلییان هه‌ڵده‌دایه خوارێ. یه‌کێک له بۆمبه‌کان به‌ر گه‌ڕه‌کی شه‌عار له حه‌له‌ب که‌وت به‌لایه‌نی که‌م 12 که‌س کوژران که زۆربه‌یان ئه‌ندامی یه‌ک خێزان بوون. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوریایی بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت شی منداڵ و 4 ژن له‌و ڕووداوه‌دا کوژراون.
هێرشه‌که‌ی تر کرایه سه‌ر بازارێکی قه‌ره‌باڵغی شارۆچکه‌ی ئلباب له ده‌ره‌وه‌ی حه‌له‌ب. چالاکوانان ده‌ڵێن له‌و بازاره‌دا کۆمه‌ڵکوژی ڕوویدا به‌لایه‌نی که‌م 33 که‌س کوژران و ده‌یان که‌سی تریش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن پێده‌چێت ژماره‌ی کوژراوه‌کان زیاتر بێت له کاتێکدا ڕه‌وشی زۆربه‌ی برینداره‌کان ناجێگیره.