چێن له رۆژی سێشه‌ممه ووتی به‌رده‌وام ده‌بێت له په‌ره‌پێدانی هێز و توانایی له‌شه‌که‌ری له سنوره‌کانی به‌ولاوه، له نێوانیان ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌ریا ناکۆکیان له سه‌ردایه به‌ڵام سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه که هیچ روبه‌رووبۆنه‌وه‌یان نایه‌وێ له‌گه‌ل هیچ کام له دراوسیه‌کانیاندا.
کابینه‌ی چین له کاغه‌زێکی رامیاریدا ووتی له‌شکه‌ری رزگاری گه‌لی تێشکی ده‌گۆرێت له به‌رگری ئاسمانی هه‌رێمی بۆ هه‌ردوو به‌رگری و هێڕش بردن، هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت جه‌غتێکی مه‌زنتر ده‌خاته سه‌ر پاراستنی کراوه‌یی ده‌ریایی.
کاغه‌زه‌که له ده‌مێکدا بڵاو ده‌بێته‌وه چین و وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌مه‌قڕه‌یانه له سه‌ر دورگه درووست‌کردنی بێژینگ له ده‌ریا باشوری چین که چه‌ندین له وڵاتانی تری تۆڕه کردووه که خاوه‌داریه‌تی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا ده‌زانن.
بیژینگ که خۆێ به خاوه‌نی سه‌راپای ده‌ریاکه ده‌زانێت ، ئه‌م هه‌فته سکالایه‌کی فه‌رمی تۆمار کردووه پاش ئه‌وه‌ی له‌شکه‌ری وڵاته یه‌کگرتووه‌کان فرۆکه‌یه‌کی سیخوری به سه‌ر دورگه‌ی که له لایه‌ن مرۆڤه‌وه درووستکراوه هه‌ڵساندوه نزدیک به سپارتلی ئارچیپلیاگۆ.