چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌نێوان هه‌ردوو ووڵاتی سوریا و عێراق بڵاوبوونه‌ته‌وه له‌نێواندا هاتوچۆ ده‌که‌ن و هێز ده‌گوازنه‌وه، له‌کاتێکدا هاوپه‌یمانان به‌ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریکا له‌ئاسمانه‌وه گوورزی کووشنده‌یان لێ ده‌وه‌شێنن، ئایا چۆن ده‌توانن به‌ئاسانی ئه‌م کاری گواستنه‌وه‌یه ئه‌نجامده‌ن؟.
به‌ڵام وه‌ک ده‌بینرێت له‌ڕوومادی توانیان هیزی عێراق وه‌ده‌رنێن، ئایا ئه‌و تاکتیکانه‌ی به‌کاری دێن ئه‌وه‌نده پێشکه‌وتوه هێزێکی به‌توانی وه‌ک ئه‌مریکا نه‌توانێت له‌ناویان به‌رێت.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ عه‌دنان کۆچه‌ر ڕاوێژکاری ئاسایش و هه‌واڵگری له‌هه‌رێمی کوردستان کردوه.
عه‌دنان کۆچه‌ر ده‌ڵێت ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کورده‌کان له‌سه‌ر داهاتووی ئاشتی ناوچه‌که هاوڕان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سوونه‌کان ئه‌م هاوڕاییه نیه، ئه‌مریکا له‌وه‌گه‌شتوه هێزه کوردیه‌کان هێزێکی ئاشتی خوازن و ڕاستگۆترن له‌سه‌ر پێکه‌وه‌ژیان.
ده‌شڵێت داعش هێزێکه تاکتیک به‌کاردێنت و شاره‌زایی له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه، ده‌یه‌وێت له‌دووروبه‌ری به‌غدا خۆی به‌هێز کات به‌ڵام به‌رنامه‌ی نیه به‌غدا داگیرکات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵيتی دوای هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه‌یه له‌تورکیا ئه‌نجام بدرێت ڕێگا نادات ئه‌و ووڵاته به‌وشێوه‌یه هاریکاری تووندڕه‌وان بکات.
ووریا کاڵێ ئه‌م گفتووگۆیه‌ی کردوه، زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.