کاربه‌ده‌ستێکی سوریایی ڕاده‌گه‌ێنێت له‌شکر هێزه‌کانی ڕه‌وانه‌ی نزیه‌ک شاری دێرین پالمێراد ده‌کات بۆ خۆئاماده کردن تا هێرشێک بکه‌ن بۆ کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی شاره‌که که له‌لایه‌ن ملیتانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ته‌لال به‌رازی فه‌رمانڕه‌وای پارێزگای حومس که پالمێراش شارێکه له‌و پارێزگایه به ئه‌سۆشیه‌تت پرێسی ڕاگه‌یاند له‌وکاته‌وه‌ی له ڕۆژی چوارشه‌ممه ملیتانه‌کانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر پالمێرادا گرتووه کومه‌ڵکوژریان له‌وێ ئه‌نجام داوه.
گوتیشی ملیتانه‌کانی داعش که‌سانی سیڤیل له ناویاندا ژیانیشیان بردووه بۆ شوێنێکی نادیار. به‌رازی ده‌شڵێت " خوا حه‌ز کات به‌رنامه هه‌یه که هێرشێکی له‌شکری بکرێت له ده‌وروبه‌ری پالمێرا". به‌ڵام ڕایشی گه‌یاند ڕوون نییه که‌ی ئه‌و هێرشه ده‌کرێت