گوته‌بێژی حکومه‌تی یه‌مه‌ن ڕه‌غ بادی ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند سه‌رۆکی وڵاته‌که عه‌بد ڕه‌بۆ مه‌نسۆر هادی به‌شداری له وتووێژه‌کانی ئاشتی ژنێڤ ناکات له کاتێکدا هێرشه ئاسمانییه‌کانی به ڕێبه‌رایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودیه به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی یه‌مه‌ن.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه زیان ده‌گه‌ێنێت به به‌رنامه‌ی وتووێژه‌کان، که به مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به هێرشه ئاسمانییه‌کانی دژ به سه‌رهه‌ڵداوه‌کان ئه‌نجام ده‌درێت و بۆته هۆی قه‌یرانی مرۆیی که به ملیۆنان که‌س بێ خۆراک و سوته‌مه‌نین.
بادی گوتیشی هادی به‌هۆی ڕه‌وشی ئاسایشییه‌وه ناشێت ئاماده بێت و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی حوسی ئاماده نین مه‌رجی حکومه‌ت بۆ کشانه‌وه له‌و شارانه‌ی که ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه جێبه‌جێ بکه‌ن له ناویاندا سه‌نعای پایته‌ختی وڵاته‌که.
ڕێبه‌ری سه‌رهه‌ڵداوانی حوسی عه‌بدول مه‌له‌ک ئه‌لحوسی ئه‌و وتووێژانه‌ی به ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ شه‌ڕه‌که له‌قه‌ڵه‌م داوه.