کاربه‌ده‌ستێکی ئه‌فغانی ڕاده‌گه‌ێنێت به‌هۆی هێرشێکی که‌نار ڕێگا دوو که‌س کوژراون که یه‌کێکیان به‌رێوه‌به‌ری ناوچه‌که‌یه له باشوری وڵاته‌که.
دۆست محه‌مه‌د نایب وته‌بێژی پارێزگای ئوروزگان ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند محه‌مه‌د ئیسماعیل حه‌قیار به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی چارچینۆ له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌که‌ی له‌و هێرشه‌دا کوژران کاتێک ده‌چوون بۆ سه‌ر کاره‌که‌ی.
نایب گوتیشی هاوڕێیه‌کی حه‌قیاریش له‌و هێرشه‌دا بریندار بوو.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ئه‌م جۆره هێرشانه له ڕابوردوودا له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه ئه‌نجام دراوه.