کاربه‌ده‌ستان له عێراق ده‌ڵێن چه‌ند ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژ کراو 10 ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی له ڕه‌مادی کوشتووه، که ئێستا به‌شێکی زۆری له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کۆنتڕۆڵ کراوه.
پۆلیس و کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری ده‌ڵێن چوار ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ک له دوای یه‌ک له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌فسه‌رانی پۆلیسیان کرده ئامانج که به‌رگریان له ناوچه‌ی مه‌ڵعه‌ب له باشوری ڕه‌مادی ده‌کرد پێنج که‌س کوژران و 15 که‌سیش بریندار بوون.
پۆلیس ده‌ڵێت پاشان سێ هێرشبه‌ری خۆکوژ به ئۆتۆبمێلی بۆمبڕێژ کراوه چوونه ده‌رگای سه‌رکردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌نبار، که بنکه‌ی له‌شکریی پارێزگاکه‌یه، له‌وێش پێنج سه‌رباز کوژران و 12 ی تریش بریندار بوون.