وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چین ده‌ڵێن باس له جیاوازییه‌کانیان ده‌که‌ن، له ناویاندا کێشه‌کان له‌سه‌ر ده‌ریای باشوری چین، به‌ڵام به پێی لێدوانه‌کانی دوو دیپلۆماتی باڵای هه‌ردوو وڵات له ڕۆژی شه‌ممه خستیانه ڕوو که بێژینگ و واشنتۆن هێشتا ناکۆکن له‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چین به‌رده‌وامن له دۆزیه‌نه‌وه‌ی ئاستی به‌رین تر بۆ هاوکاری کردن پێکه‌وه، له هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ناو‌کی ئێرانه‌وه بگره تا ده‌گاته گۆڕینی که‌شو هه‌واو شه‌ڕی دژ به ئیبۆلا، به‌ڵام کێشه‌ی ناوچه‌کانی که بێژینگ به هی خۆی ده‌زانێت نیگه‌رانیه‌کی سه‌ره‌کی ماوه‌ته‌وه بۆ واشتنۆن.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه.