وه‌زیری ده‌روه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له یه‌کمین سه‌ردانێدا پاش ئه‌وه‌ی گرژی که‌وته نێوان په‌ێوه‌ندیه‌کاندا له‌گه‌ڵ روسیا به هۆێ ناکۆکیه تونده‌کانیان سه‌باره‌ت به ئۆکرانیا و سوریا، بریاره له رۆژی سێشه‌ممه له هاوێنه هه‌وارێ سؤشی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی رۆسی ڤیلادمیر پۆتن کۆبێته‌وه.
دیمتری پسکۆڤ ووته بێژی کرملین پشت راستی به‌شداریکردنی پۆتنی کرد له وت‌و وێژه‌کانی سۆشیدا. ئه‌و به ئاژانسی په‌یام و نووچه‌ی ئینترفاکسی روسی ووت سزا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له سه‌ر روسیا له په‌یوه‌ندی دا به ده‌ستێکه‌ڵاو بوونی له‌گه‌ڵ جیاخوازه‌کاندا له رۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا له‌سه‌ر کارنامه‌ی روسیادا نییه، به‌ڵام ووتی ئه‌گه‌ر بێت و بابه‌ته‌که بێته باسکردن ئه‌وان بۆچوونی خۆیان ده‌رده‌برن.
وه‌زاره‌تی ده‌روه ده‌ڵێت بریاره پۆتن، وه‌زیری ده‌ره‌وه سیرگه‌ی لاڤرۆڤ و کێری له رۆژی سێشه‌ممه باس له سه‌ر کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی دوو لایه‌نه و هه‌رێمیدا بکه‌ن وه‌کو به‌شێک له‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامانه دا بۆ دڵنیا بوون له گواستنه‌وه‌ی دید و بۆچوونه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان.