کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی ژماره‌یه‌ک هێرشی بۆمبی له ده‌ره‌وه‌ی به‌غدای پایته‌خت به‌لانیکه‌م 8 که‌س کوژراون.
ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به ئۆتۆمبێله‌که‌یه‌وه هێرشی کردۆته سه‌ر بنکه‌یه‌کی پشکنینی هاوبه‌شی له‌شکر و پۆلیس له شارۆچکه‌ی تارمیه و پێنج کارمه‌ندی ئاسایشی کوژراون و 10 ی تریشی بریندار کردووه.
پۆلیس ده‌ڵێت ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی تر له بازاڕێکیتاجی بۆته مایه‌ی کوژرانی 3 که‌سی سیڤیڵ و برینداربوونی 8 که‌سی تریش.
کارمه‌ندانی ته‌ندروستی ژماره‌ی کوژراو و برینداره‌کانیشیان پشتڕاست کردۆته‌وه.
ئه‌م هێرشانه‌ش هاوکاتن له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و توندوتۆڵ کردنی ڕێوشوێنه ئاسایشیه‌کان له به‌غدا بۆ پاراستنی هه‌زاران که‌سی شیعه ئاینزا هاوکاتی ساڵیادی کوشتنه‌که‌ی سه‌ده‌ی هه‌شته‌می یه‌کێک له ئیمامه ناوداره‌کانی شیعه.