وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کیری په‌یامێک پێشکه‌ش به ئیسرائیلیه‌کان ده‌کات له هه‌وڵێکدا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی به‌هۆی ڕێککه‌وتنی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ئێران هاتۆته ئاراوه.
له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵێکی ته‌له‌فیزیۆنی ئیسرائیل‌دا که له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه په‌خشکرا، جان کیری ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما په‌یمانی بێچه‌ندوچوونی داوه که ئێران ده‌ستی به چه‌کی ناو‌کی ڕانه‌گات.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو یه‌کێکه له ڕه‌خنه‌گره سه‌رسه‌خته‌کانی چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که له‌گه‌ڵ ئێران به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا که به پێی ئه‌و چوارچێوه‌یه سزاکانی سه‌ر ئێران لاده‌برێت له پێناو ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی ناو‌کی.