له‌شکری پاکستان ده‌ڵێت هێرشی ئاسمانی 44 ملیتانی گومانباری له ناوچه خێله‌کیه‌کانی نزیک سنوری ئه‌فغانستان کوشتووه.
له به‌یاننامه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا له‌شكری پاکستان ڕایگه‌یاندووه 28 ملیتانی گومانبار له کاتیکدا کوژران که فڕۆکه له‌شکرییه‌کان هێرشیان کرده سه‌ر حه‌شارگه‌کاکنیان دۆڵی تیرای هه‌رێمی خه‌یبه‌ر. هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه که له هێرشێکی جیادا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی داتا خێلی باکوری وه‌زیرستانیش 16 ملیتانی گومانبار کوژراون که زۆربه‌یان بیانی بوون.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا زیانیاری زیاتر نه‌دراوه‌و هه‌واڵه‌که‌ش ناتوانرێت به شێوه‌یه‌کی بێلایه‌نانه پشتڕاست بکرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگا نادرێت به ڕۆژنامه‌وانان بچنه ناوچه خێڵه‌کییه‌کان. چالاکوانان و خه‌ڵکی ناوچکه ده‌ڵێن هێرشه‌کانی پێشووتر که‌سانی مه‌ده‌نیشی کوشتووه.