ئێران پێشنیاری پلانێکی ئاشتی کردووه بۆ کۆتاییهێنان به قه‌یرانی یه‌مه‌ن به‌ڵام ئه‌م پێشنیاره هێنده پێشوازی لیوه‌نه‌کراوه له‌لایه‌ن ڕکابه‌ره هه‌ریمییه‌کانی وه‌ك سعودیه که ئێران به پشتیوانکردنی حوسییه‌کان تاوانبارده‌کات.
د. جه‌بار قادر شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت ئه‌م هێرشه گه‌وره‌یه‌ی ده‌کرێته سه‌ر حوسییه‌کان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی به‌ڕابه‌رایه‌تی سعودیه هێچ ده‌رفه‌تێك بۆ ئێران ناهێڵێته‌وه که بتوانێت وه‌کو له وڵاتانی عیراق و سوریا و لوبنان، تارا‌تێنبکات.
بۆیه په‌نا ده‌باته به‌ر چاره‌سه‌ری سیاسیانه که‌هه‌موو که‌سێك ده‌زانێت له پێگه‌یه‌کی لاوازه‌وه ئه‌م داخوازیه دێت و که‌سیش گۆی به‌و پروژه‌یه‌ی ئێران نادات.