نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتۆکان ده‌ڵێت سعودیه قایلبووه به‌وه‌ی به‌ته‌واوی پاره‌ی بایی 273.7 ملیۆن دۆلار کۆمه‌کی پێویست بۆ کاره‌کانی به‌هاناچوونی قه‌یرانی مرویی ناو یه‌مه‌ن بدات.
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتۆکان له‌هه‌فته‌ی ڕابردوودا داواکارییه‌کی به‌په‌له‌ی کردبوو و گوتوبوی پێویستی به‌کۆمه‌ک هه‌یه بۆ رزگارکردن و پاراستنی ژیانی به‌لایه‌ن که‌م 7.5 ملیۆن که‌سی که به‌هۆی شه‌ڕی یه‌مه‌نه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه و پێداویستیه‌کی ده‌ستبه‌جێیان به که‌ره‌سه‌ی پزیشکی و ئاوی خواردنه‌وه و خۆراك و خه‌یوه‌ت و پشتیوانی لۆجستی هه‌یه.
پۆرنیما که‌هسیاب ڕێکخه‌ری کاروباری مرۆیی بۆ OCHA له‌یه‌مه‌ن ده‌ڵێت نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتۆکان سۆپاسی سعودیه ده‌کات که ته‌واوی پاره‌که ده‌دات به‌ڵام هه‌روه‌ها داوای له‌هاوکارانی تریش کرد به‌رده‌وامبن له دابینکردنی یارمه‌تی له‌م ده‌مه‌ی تا دێت پێداویستییه‌کان زیادده‌کات.
شایانی باسه هاوپه‌یمانی به‌ڕێبه‌رایه‌تی سعودیه له‌وه‌تای 26 ی مانگی ئازاره‌وه هێرشی ئاسمانی دژ به یاخیبووه حوسییه‌کانی له یه‌مه‌ن ده‌ستپێکردووه.