له وتاری هه‌فتانه‌یدا سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند هیچ شتێک هێنده‌ی گۆڕینی که‌شو هه‌وا مه‌ترسی نییه بۆسه‌ر هه‌ساره‌که‌مان.
گوتیشی چیتر ناشێت نکوڵی له گۆڕینی که‌شو هه‌وا بکرێت یان پشتگوێ بخرێت له کاتێکدا له 15 ساڵی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا 14 یان هه‌ره گه‌رمترینیان بوو، پاره‌که هه‌ره گرمترین ساڵ بوو.
سه‌رۆک ده‌ڵێت به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای زه‌وی کارگه‌رییه‌کی ڕژدی هه‌یه به‌سه‌ر زه‌ویدا ڕه‌شه‌باو زریانی زیاتر ڕووده‌ده‌ن وشکه ساڵی و ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌کان زیاتر ده‌بێت.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ئێڤه‌رگلادسی فلۆریدا یاتی ڕۆژی زه‌وی ده‌کاته‌وه، ئه‌م شوێنه‌ی به یه‌کێک له گرنگترین شوێنه‌کانی وڵاته‌که ناودێر کرد. گوتیشی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ریا خه‌زێنه‌ی نیشتیمانی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی جیهان چاوی بڕیوه‌ته وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که ڕۆڵێکی سه‌رکردانه بگێڕێت بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ گۆڕانی که‌شو هه‌وا.