کاربه‌ده‌ستان ڕاده‌گه‌ێنن به‌هۆی هێرشێکی خۆکوژی بۆسه‌ر لقی بانکێک له شاری جه‌لال ئه‌بادی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان به‌لایه‌نی که‌م 30 که‌س کوژراون.
ئه‌حمه‌د زیا عه‌بدولزایی، وته‌بێژی حکومه‌تی خۆجێی له هه‌رێمی نانگه‌رهار ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند زیاتر له 80 که‌سیش له‌و هێرشه‌ی جه‌لال ئابادی پایته‌ختی هه‌رێمه‌که بریندار بوون.
عه‌بدولزایی ده‌شڵێت ڕاپۆرته‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن به‌شێکی زۆر له برینداره‌کان له ڕه‌وشێکی ناله‌باردان له نه‌خۆشخانه.
هێرشبه‌ره‌که ماتۆڕێکی بۆمب ڕێژراوی له شوێنێکی زۆر قه‌ره‌باڵغدا ته‌قانده‌وه که ژماره‌یه‌کی زۆری سه‌رباز و که‌سانی مه‌ده‌نیش له‌به‌رده‌م ئه‌و بانکه کۆببونه‌وه بۆ وه‌رگرتنی موچه‌کانیان.
هه‌ر له ڕۆژی شه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تریش له په‌رستگایه‌ک له جه‌لال ئاباد ڕوویدا به‌ڵام که‌س بریندار نه‌بوو.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دا ببیسته