براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت مشتومڕی سیاسی نێوان کۆماریه‌کان و دیموکراته‌کان له‌سه‌ر دانوستاندنه‌کانی ناو‌کی ئێران و هه‌روه‌ها له دۆسێکانی تری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی زیاد له خۆی ڕۆیشتوون.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت "پێویسته بوه‌ستێت" .
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا بوو هاوکاتی کۆتایی هاتنی کۆنگره لوتکه‌ییه‌که‌ی ئه‌مریکاکان له په‌نه‌ما.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت کاتێک گوێی له سه‌رنج و تێبینیه‌کانی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی کۆنگرێس ده‌بێت وه‌ک سیناتۆری کۆماری جۆن مه‌ککه‌ین که ده‌ڵێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا جێی متمانه‌یه‌کی که‌متره له لێکدانه‌وه‌ی چی له ڕێکه‌وتنه سیاسیه‌که‌دا هاتووه به به‌روارد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یڵێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئاماژه‌یه‌که که تا چ ئاستێک له‌م مشتومڕه‌دا هه‌موو سنوره‌کان به‌زێندراون.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئێمه ئه‌مه‌مان له نامه‌ی 47 سیناتۆردا بینیوه که ڕاسته‌وخۆ بۆ ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی‌یان ناردووه واتا ئه‌و که‌سه‌ی جێی بڕوایان نییه و ئاگاهیی ده‌ده‌نێ تا بڕوا و متمانه‌ی به حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا نه‌بێت.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌شڵێت هێشتا بێ هیچ چه‌ندوچوونێک به ڕوانینێکی پۆزه‌تیڤانه‌وه له کڵێشه‌ی رێکه‌وتنه‌که ده‌ڕوانێت وه‌ک باشترین ڕێگه تا ئێران نه‌بێته خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی و جه‌ختیش ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دانوستاندنه‌کانی قۆناغی کۆتایی نه‌بنه مایه‌ی ڕێکه‌وتنێکی تۆکمه ئه‌وا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌توانێت لێی بکشێته‌وه.