له‌شکری تورکیا ڕاده‌گه‌ێنێت سه‌رهه‌ڵداوه کورده‌کان ته‌قه‌یان له سه‌ربازه تورکه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا کردووه و له ئه‌نجامدا 4 سه‌رباز بریندار بوون.
له‌شکری تورکیا ده‌ڵێت هێرشه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه له نزیک گوندی یوکاری توته‌کی سه‌ر به پارێزگای ئاگری ڕوویدا. ئه‌و سه‌ربازانا به مه‌به‌ستی چاودێری کردنی فیستیڤاڵێکی هاوین بۆ ئه‌و شوێنه ناردرابوون. ئه فیستیڤاڵه له‌لایه‌ن پشتیونانی په‌که‌که‌وه ڕێکخرابوو.
له‌شکری تورکیا هه‌روه‌ها ده‌شڵێت سه‌ربازی زیاتر و فڕۆکه‌و هه‌لی کۆپته‌ر ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه کراوه.
ئه‌م شه‌ڕه له کاتێکدا ڕووده‌دات که پرۆسه‌یه‌کی ئاشتی له نێوان حکومه‌تی تورکیا و کورده‌کان له ئارادایه.