ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی له سوریا و گروپێکی چالاکوان ڕاده‌گه‌ێنن سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ناوچه‌یه‌کی شاری حه‌له‌بیان سه‌رله‌به‌یانی ڕؤژی شه‌ممه تۆپباران کردووه که له ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی حکومه‌تدایه.
به‌هۆی ئه‌و تۆپبارانه به‌لایه‌نی که‌م 5 که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سی تریش بریندار بوون.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریایی بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت چه‌ند کاتژمێرێک پاش بۆدومانه‌که هه‌لیکۆپته‌ری جه‌نگی هێرشی کرده سه‌ر بازارێک له ناوچه‌ی مه‌عادی حه‌له‌ب که له ژێر ده‌ستی سه‌رهه‌ڵداواندایه که وادیاره تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بووه بۆ هێرشه‌که‌ی سه‌رهه‌ڵداوان.
چاودێران ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه هه‌شت که‌سی تێدا کوژراوه و ده‌یان که‌سی تیرش بریندار بوون.