چه‌ند چه‌کدارێک هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر که‌مپێکی کرێکاران له باشوری پاکستان به‌لایه‌نی که‌م 20 که‌سیان کوشتووه و 3 که‌سی تریش بریندار بوون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه ده‌موئێواره له شارۆچکه‌ی تورباتی هه‌رێمی بلوچستان ڕوویدا. قوربانییه‌کان کاریان بۆ دروستکردنی پردێک ده‌کرد.
گومان ده‌کرێت ملیتانه به‌لوچه‌کان ئه‌م هێرشه خوێناوییه‌یان ئه‌نجام دابێت. ئه‌وان ده‌یان ساڵه ده‌ستیان به یاخیبوونێک کردووه و شه‌ڕ ده‌که‌ن له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافی زیاتر له سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی هه‌ریمه‌که‌یان، و به‌م دواییانه هیرشه‌کانیان زیاد کردووه بۆ سه‌ر ئه‌وکه‌سانه‌ی که به‌لوچ نین و له به‌لوچستان کار ده‌که‌ن.