هێرشه ئاسمانییه‌کانی هاوپه‌یمانان به‌ڕێبه‌رایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودیه بۆ سه‌ر حوسیه‌کان له یه‌مه‌ن شاری عه‌ده‌ن و ده‌وروبه‌ری ده‌کاته ئامانج. به‌هۆی ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌و شه‌ڕی زه‌مینی به‌لایه‌نی که‌م 22 که‌س له نیوه‌شه‌ودا کوژران.
هاوکات پیاوانی عه‌شره‌ته‌کان و خاوه‌ن بڕوایانی ئاینی هه‌وڵیان دا ده‌ستبگرن به‌سه‌ر شاری عه‌تاق که حوسیه‌کان و سه‌ربازانی سه‌ر به سه‌رۆکی پێشوو عه‌لی عه‌بدوڵلا ساڵح له‌وێ یه‌کیان گرتووه.
فڕۆکه‌یه‌کی خاچی سور توانی له ڕۆژی شه‌ممه‌دا ده‌رمان بگه‌ێنێته سه‌نعا.
له ڕۆژی هه‌ینیش هێرشه ئاسمانییه‌کانی هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌ب عه‌مباره‌کانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی کرد به ئامانج که له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵدوانی حوسییه‌وه له سه‌نعای پایته‌خت به‌کاردێت.