ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گه‌ڕی دووه‌می وتووێژه‌کانی نێوان حکومه‌تی سوریا و به‌شێـک له ئۆپـۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته له مۆسـکۆی پایته‌ختی ڕووسیا کۆتایی پـێهات.
سـاڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیـک (په‌یه‌ده) که یه‌ک له به‌شـداربووانی کۆبوونه‌وه‌کان بوو، له وتووێژێـکی تایبه‌تدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی له ئه‌نجامی وتووێژه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وتووه هێشـتا ڕژێمی سوریا ڕێبازی خۆی نه‌گۆڕیوه و هێشـتا پـێیوایه هه‌ر ده‌توانێت به کوشتن و زۆرداری شته‌کان بگۆڕێت.
پاشان ده‌ڵێت ئێمه وه‌کو کورد ده‌بێت له هه‌ر شوێنێـک دیالۆگ و وتووێژ هه‌بن له باره‌ی قه‌یرانی سوریاوه ده‌بێت به‌شداری بکه‌ن تاوه‌کو بتوانین داواکانی خۆمان بخه‌ینه ڕوو.