شلۆڤان سـاڵح و پـێشه‌وا ڕه‌شید که دوو گه‌نجی کوردی دانیشـتووی ئه‌مه‌ریکان و هه‌روه‌ها ئه‌ستێره‌ی کۆمیدی کوردی له ئنستگرام، چه‌ند مانگێـک له‌مه‌وبه‌ر کامپـینێـکیان ده‌ستپـێکرد به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ پـێشـمه‌رگه و ئاواره‌کان له کوردسـتان.
هه‌فته‌ی ڕابردوو پـێشه‌وا گه‌یشـته هه‌رێمی کوردسـتان و چوو بۆ به‌ره‌کانی پـێشمه‌رگه له که‌رکوک و له‌وێ ئه‌و یارمه‌تیـیانه‌ی کۆیان کردبووه له ئه‌مه‌ریکا پـێشـکه‌شی پـێشـمه‌رگه‌یان کرد.
شلۆڤان له وتووێژێـکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ما دزه‌یی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له چۆنێتی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تیـیه‌که و گه‌یاندنی به ده‌سـتی پـێشمه‌رگه ده‌کات.