ڕامیار عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمپانیایه‌کی گه‌شتوگوزار له هه‌ولێر ده‌ڵێت له‌م دۆخه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردسـتاندا که شه‌ڕی داعش به‌رۆکی گرتووه، کاری گه‌شتوگوزاری که‌متر بووه‌ته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ جاراندا.
پاشان ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ئێسـتادا وه‌رگرتنی ڤیزاش سه‌خت بووه به تایبه‌تی بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا ، به‌ڵام ده‌شڵێت کۆمپانیاکانی گه‌شتوگوزار ده‌توانن کارئاسانی بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه بکه‌ن که خوازیاری گه‌شتکردن بن.
سه‌ما دزه‌یی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ڕامیار عه‌لی ئه‌نجام داوه.