شاڵاو قه‌ره‌داغی بێژه‌ری ڕادیۆی XFM بنکه له شـاری سلێمانی ده‌ڵێت ئێسـتا گه‌نجێـکی زۆر کورد خوازیاری بیستنی ستایڵی بیانین له ڕادیۆکاندا و هه‌روه‌ها زیاتر داوای گۆرانی ئینگلیزی ده‌که‌ن.
له وتووێژێـکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ سه‌ما دزه‌یی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، شاڵاو قه‌رداغی گوتیشی زۆربه‌یان خوازیارن له پاڵ زمانی کوردی زمانی ئینگلیزیش به‌کاربهێنرێت، تاوه‌کو فێری زمانی ئینگلیزی بـبن.