ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکی تورکیا بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌ست بکات به سه‌ردانه‌که‌ی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئه‌و شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنه‌ی له نێوان ئه‌م دوو وڵاته دراوسێیه‌دا هه‌یه له‌سه‌ر قه‌یرانه‌کانی سوریا و یه‌مه‌ن.
توندڕه‌وانی ئێرانی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆکی تورکیا ده‌که‌ن، پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تارانی به پشتیوان کردنیوه‌ک ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵداوانی تێرۆریستگوناهبار کرد له یه‌مه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌واڵی ئه‌م سه‌ردانه‌ی پشتڕاست کرده‌وه.
ئه‌مه‌ش دووه‌م سه‌ردانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه بۆ تاران. یه‌که‌مجار له مانگی یه‌کی ساڵی 2014 دا که ئه‌وکات پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیریی هه‌بوو سه‌ردانی ئێرانی کرد.
تورکیا پشتیوانکارێکی سه‌ره‌کی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریایه که شه‌ڕی دژی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ده‌که‌ن، له ده‌مێکدا ئێران پشتیوانکارێکی سه‌ره‌کی حکومه‌تی سوریایه.