توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شوێنه‌واره‌کانی شاری حه‌زه‌ری مێژووییان له عێراق وێرانکردووه و که‌وتوونه‌ته ڕوخاندنی دیواره‌کان و ته‌قه‌کردن له په‌یکه‌ره دێرینه‌کانی ئه‌م شاره مێژووییه که له‌لایه‌ن یۆنسکۆوه به شوێنه‌وارێکی دێرینی مێژووییه‌وه دانراوه.
وه‌ک کاربه‌ده‌ستان و دانیشتوانی ناوچه‌که باسیان کردووه به‌های زیانه‌کان دیار نیین و نه‌زانراون چونکه هێشتاش ئه‌و ناوچه‌یه له‌ژێر ده‌ستی چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدایه.
وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت توندڕه‌وان ڤیدیۆی وێرانکردنی ئه‌م شاره مێژووییه‌یان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆیان بڵاو کردۆته‌وه.
له‌و فلیمه ڤیدیۆییه‌دا یه‌کێک له توندڕه‌وان که به زمانی عه‌ره‌بی ده‌دوێت ده‌ڵێت بۆیه ئه‌م شاره دێرینه مێژووییه‌یان تێکداوه چونکه له‌بری خوا په‌یکه‌ره‌کانی ئه‌وێ ده‌په‌رسترێن.
توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر یه‌ک له‌سه‌ر سێی عێراق و سوریادا و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تیان ڕاگه‌یاندووه زۆر شوێنی دێرینیان وێران کردووه وه‌ک ده‌ڵێن پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێسا ئاینیه‌که‌یانه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی پارچه مێژووییه‌کانی شوێنه‌واره دێرینه‌کانی عێراقیان له بازاڕی ڕه‌شدا فرۆشتووه.