بڕیاره ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی شه‌ممه کۆببنه‌وه بۆ تاووتوێکردنی داواکارییه‌که‌ی ڕوسیا که هێرشه ئاسمانییه‌کانی به رێبه‌رایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودیه بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن ڕابگیرێت.
ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه له ده‌مێکدایه هاوپه‌یمانێتی به‌سه‌رکردایه‌تی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه کۆمه‌کی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی گه‌یاندۆته ئه‌و هێزانه‌ی شه‌ڕی سه‌رهه‌ڵداوانی حوسیه‌کان ده‌که‌ن له شاری عه‌ده‌ن له باشوری یه‌مه‌ن.
ڕۆژی هه‌ینیش شه‌ڕی شه‌قام و شه‌قام قورس تربوو له عه‌ده‌ن. هێزه سه‌ربازیه‌کانی لایه‌نگری عه‌بد ره‌بۆ مه‌نسور هادی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ڕێبگرن له‌وه‌ی حوسیه‌کان ده‌ست به‌سه‌ر عه‌ده‌ندا بگرن. هێرشه ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانانیش به‌رده‌وامن بۆ سه‌ر حوسیه‌کان هاوکات میلیشیاکانی ئه‌لقاعیده ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له‌شکریدا له شاری موکالا.
کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری یه‌مه‌ن ده‌ڵێن ملیشیاکان ڕووبه‌ڕووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌کی که‌م بووبوونه‌وه له‌وکاته‌دا که هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زیندانی شاره‌که درا.