کاره‌به‌ده‌ستان له رۆژی سێشه‌ممه ووتیان له هێرشێکی فرۆکه بێ فرۆکه‌وانه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا له رژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان 9 له میلیشیاکانی سه‌ر به تالتبانه‌کانی پاکستان کوژراوون.
هێرشه‌که له ناوچه‌ی ناسیان له رۆژهه‌ڵاتی ئوستانی نانگارهار نزدیک به سنوری ناوچه‌ی خێڵه‌کی خه‌یبه‌ری پاکستانی رووی داوه.
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی پاکستانی ده‌ڵێن میلیشیاکان سه‌ر به گروپه‌کانی له‌شکه‌ری ئیسلام، ته‌هریکه‌ی تالیبانه‌کانی پاکستان و تیپی میلیشیاکانی عه‌بدوڵا عه‌زه‌م بوونه.
ووته بێژێکی ناتو له کابڵ پشتی راستی هێرشه‌که‌ی کرد و ووتی هێرشه‌که له رۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجام دراوه.