ڕێبه‌ری زیندانی کراوی کورد عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان ڕۆژی شه‌ممه جارێکی تر داوای له گه‌ریلاکانی کرده‌وه کۆتایی به خه‌باتی چه‌کدارییان دژ به تورکیا بهێنن، که ئه‌مه به‌شێکه له هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رییه‌کی ئاشتیانه‌ی یاخیبوونی ده‌یان ساڵه‌یان که بۆته هۆی کوشتنی هه‌زاران که‌س.
له په‌یا‌مێکی پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا، ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند پێویسته په‌که‌که کۆنگره‌یه‌ک بگرێت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چه‌ک دانان و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری دیموکراسی بدات. ئۆجه‌لان هه‌وه‌ها داوای له حکومه‌تی تورکیاش کرد هه‌نگاوی دیموکراسی بنێت که له 10 خاڵی ڕاگه‌یاندنی ئاشتیدا ئاماژه‌ی پێکراوه‌و هه‌ردوولا کۆک بوون له‌سه‌ری.
په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان به زمانی کوردی و تورکیش له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له شاری دیاربه‌کر خوێندرایه‌وه و پێشوازییه‌کی گه‌رمی سه‌دان هه‌زار که‌سی لێ‌کرا.
خه‌جیجان فه‌رقین په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر له میانه‌ی ڕاپۆرتێکی ڕاسته‌وخۆیدا زیانیاری زیاتری له‌م باریه‌وه ڕاگه‌یاند.
ده‌قی ڕاپۆرته‌که