چه‌ند ڕۆژ‌ی ڕابردوو هه‌ندێک لێدوانی سه‌رنج ڕاکێش له‌به‌رپرسانی ئێرانه‌وه بڵاوبوه‌وه، له‌وانه ووته‌کانی عه‌لی یونسی ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانی و حه‌سه‌ن هانی زاده سه‌رنووسه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێران.
یونسی ڕایگه‌یاند ئیران "له ئێستادا ئیمپراتۆریه‌ته وه‌ک چۆن له‌مێژوودا به‌وشێوه‌یه‌بوه و به‌غدا پایته‌ختی ئه‌م شارستانیه‌ته‌ی ئێمه‌یه".
له‌لایه‌کی که‌وه حه‌سه‌ن هانی زاده له‌ووتارێکی شیکاریدا هێڕشی تووندی کرده سه‌ر ووڵاتانی عه‌ره‌ب و ڕه‌خنه‌ی له‌مانه‌وه‌ی عێراق له‌چوارچێوه‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌بدا گرت، به‌وپێ‌یه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتوانی عێراق شیعه‌ن و په‌یڕه‌وی مه‌زهه‌بی ئالبه‌یت ده‌که‌ن، له‌نوسینه‌که‌یدا داوای کردوه کاتی ئه‌وه‌هاتوه عێراق خۆی له‌نێوان عروبه‌ی ساخته‌و ئیسلامی ڕاستیدا یه‌کلاکاته‌وه و بڕیار بدات.
به‌ڵام چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی ئێران ناڕه‌زایی خۆیان له‌م لێدوانانه ده‌ربڕی و ته‌نانه‌ت 21 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران داوای دوڕخستنه‌وه‌ی ڕاوێژکاره‌که‌ی ڕۆحانیان کرد.
ئایا له‌ڕووی سیاسیه‌وه ئه‌م لێدوانانه چی ئه‌گه‌ێنێت؟، ئایا ئه‌ندامانی شورا ئه‌توانن فشارێکی وا دروستکه‌ن و ڕاوێژکارێکی ڕۆحانی دورخه‌نه‌وه؟، ئایا ئه‌م لێدوانانه درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕکه‌به‌ریه تایه‌فه‌گه‌ریه‌ی نێوان شیعه‌وه سونیه بۆ زیاتر له 1400 ساڵه هه‌یه، یاخوود ململانێی سیاسیه بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایان ئێرانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ونی ئیمپراتۆریه‌تی پیشوی ئێران.
ئه‌مه ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکایه له‌گه‌ڵ عبدوڵا حیجاب شاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌را‌ست له‌نه‌رویجه‌وه، ووریا کاڵێ سازی داوه.