10 له وه‌رزشوانانی فه‌ره‌نساوی له نێوانیان سێ قاره‌مانی وه‌رزش له ده‌می فیلمکردنی شه‌وێکدا له ئه‌رژه‌نتین له رووداوی که‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیکۆپته‌رێکدا ده‌مرن.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن دوو هێلیوکۆپته‌ر له رۆژی دووشه‌ممه له ده‌می فیلمکردنی به‌رنامه‌یه‌کی رزگارکردنی ئه‌وروپاییدا به ناوی Dropped به یه‌کدا پێکاوون. هێلیوکۆپته‌ره‌کان له رۆژئاوای ئوستانی " له ریۆژا" نزدیک به کێوه‌کانی ئه‌ندیس که‌وتونه‌ته خواره‌وه. هه‌موو ئه‌و 10 که‌سه‌ی که له ناو فرۆکه‌که‌دا بوونه مردوون.
له نێوان کوژراوه‌کان مه‌له‌وانی ئۆڵۆمپیک کامییل موفات، بۆکسه‌ر یان مست زه‌نی ئۆلۆمپیک ئه‌لکسیس ڤاستین وه قاره‌مانی ده‌ریانه‌وان فلۆرنس ئه‌رثاۆد که هه‌موو فه‌ره‌نساویین.
سه‌رۆکی فه‌ره‌نساوی فرانسوا هۆلاند له به‌یاننامه‌یه‌کدا ووتی ئه‌وه غه‌مێکی زۆر گه‌وره‌یه.