ده‌یان هه‌زار ئیسرائیلی له مه‌یدانی تێل ئه‌ڤیڤ خۆپیشاندانیان ساز دا له ژێر دروشمی " ئیسرائیل گۆڕانکاری ده‌وێت" و داوا ده‌که‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 17 ی مانگدا بنیامین ناتانیاهو بگۆڕدرێت.
ڕێپێوانه‌که‌ی شه‌وی شه‌ممه له مه‌یدانی ڕابن گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانه که تا ئێستا کرابێت به‌ر له هه‌ڵبژاردن.
ڕێکخه‌ره‌کانی که سه‌ر به ڕێکخراوێکی نا حکومین هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئیسرائیل بگۆڕدرێت و سه‌رنج بخرێته‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، نیشته‌جێبوون و خه‌رجییه‌کانی ژیان. هه‌رچه‌نده هێشتا له‌لایه‌ن هێچ پارتێکی سیاسییه‌وه به فه‌رمی پشتیوانی نه‌کراون به‌ڵام زۆربه‌یان پشتیوانانی پارته چه‌په‌کان و میانڕه‌وه‌کانن.
وته‌بێژی سه‌ره‌کی خۆپیشاندانه‌که به‌رپرسی پێشووی موساد مایر داغانه که به‌م دواییانه ڕه‌خنه‌ی له کرداره‌کانی ناتانیاهو گرت و گوتی بۆته هۆی زیانێکی گه‌وره بۆ ستراتیژیه‌تی ئیسرائیل.