کاربه‌ده‌ستێکی ئه‌فغانی ده‌ڵێت له سه‌ر ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ماشینێکی بۆمبرێژکراوودا به ریمۆت کۆنترۆڵ له باشوری وڵاته‌که‌دا به‌لای که‌م 8 که‌س کوژراوون له نێوانیان سه‌رباز و که‌سانی سڤیل.
عومه‌ر زواق ووته بێژی ئوستانداری ئوستانی هیلماند ده‌ڵێت له ته‌قینه‌وه‌که‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌دا له ناوچه‌ی سه‌نگین پێنج هاووڵاتی سڤیل، دوو سه‌رباز و پۆلیسێک کوژراوون.
هه‌ر وه‌ها 9 که‌سی تر له نێوانیان چوار که‌سی سڤیل، چوار سه‌رباز و پۆلیسێک له ته‌قینه‌وه‌که‌دا بریندات بوونه.
هیلماند شوێنی شه‌ری قورس بوه له چه‌ندین ناوچه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری تریاک له نێوانیان سه‌نگین له‌و ده‌مه‌ی له‌شکه‌ر له مانگی رابوردووه‌وه ده‌ستی به کردارێکی گه‌وره کردووه بۆ سه‌ر بنکه‌ی به هێزی تالیبانه‌کان.
که‌س له هێرشه‌کانی رۆژی سێشه‌ممه‌دا خۆێ به‌ر پرسیار نه‌زانیه‌وه.